Referandum
ئێمه ئاماده‌ین به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین
حسێن چه‌لیك، وته‌بێژی ئاك پارتی، ده‌رباره‌ی پشتگیریكردنی كلچدار ئۆغلۆ بۆ پرۆسه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالان، وتی:
“ئه‌گه‌ر به‌ڕێز كلچدار ئۆغلۆ ده‌یه‌وێت به‌شداریی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بكات، ئێمه ئاماده‌ین به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و با شه‌ره‌فی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به‌ر هه‌مووان بكه‌وێت. توركیا ناچار نییه مه‌حكوومی مه‌هه‌په و به‌ده‌په بێت، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه راوه‌ستا، ئه‌وا له ده‌ستووری نوێ‌دا جه‌هه‌په و ئاك پارتی یه‌ك ده‌گرن و كاری پێویست ده‌كه‌ن. چه‌كدانانی په‌كه‌كه و نه‌هێشتنی تیرۆر له‌م وڵاته، شه‌ره‌فێكی گه‌وره ده‌بێت و ئه‌وه‌ی سوود به‌و پرۆسه‌یه بگه‌یه‌نێت، له‌و شه‌ره‌فه‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یشی ئاسته‌نگ دروست بكات و بڵێ با منداڵ و گه‌نجه‌كانمان بمرن، به‌رانبه‌ر مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان باجی خۆیان ده‌ده‌ن.