ئه‌ردوغان هه‌ولی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ئه‌خباری)ی لوبنانی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا سه‌ره‌تای مانگی شوباتی داهاتوو سه‌ردانی واشنتن ده‌كات، گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ش ئه‌ردوغان له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما‌و به‌رپرسانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا باسی ده‌كات دۆسییه‌ی كورد‌و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی خۆرئاوایه‌بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نزیك له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به‌رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی راگه‌یاندووه‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كات پشتگیریی ره‌های پرۆژه‌كه‌ی بكات، كه‌به‌شێكی بریتییه‌له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌عێراق‌و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌توركیا له‌رێی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، ئه‌ردوغان هه‌وڵده‌دات پشتگیریی ئه‌مریكاو وڵاتانی خۆرئاوا به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ رازیبوون به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌مه‌به‌ست له‌به‌ده‌وڵه‌تبوونی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌كه‌ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌نزیكبوونه‌وه‌ی باش به‌م دواییه‌له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌ئاراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌كه‌بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌ردوغان له‌پرۆژه‌كه‌یدا جگه‌له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیاو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌عێراق، ده‌یه‌وێت كوردانی سوریا له‌خۆی نزیكبكاته‌وه‌له‌پێناو رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌ر ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ش پێویست به رێكه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان توركیا ئاماده‌یه‌ئه‌و كاره‌بكات.
رۆژنامه‌ی ئه‌خبار، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌له‌رێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردییه‌وه‌له‌عێراق، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌هاوكاری بێت بۆ وه‌ستانه‌وه‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی رژیمی سوریا و ئێران‌و حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی.(NRT)