وەزیری تەندروستی لەگەڵ سەنتەرەکانی شەکرەی ھەرێم کۆدەبێتەوە
ھەولێر ٣٠ کانوونی یەکەم / دیسەمبەر (PNA)- بۆتاوتێکردنی رەوشی نەخۆشی شەکرە لەھەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی دەرمان و پێداویستی چارەسەرکردنی توشبوانی نەخۆشی شەکرە ئەمرۆ لەدیوانی وەزارەت دکتور رێکەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ سەنتەرەکانی شەکرە کۆبووە.
لەسەرەتایی کۆبونەوەکە گفتوگۆلەبارەی دۆزینەوەی ئالیەتی باشترکردنی کەرتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کرا بەتایبەت لە سەنتەرەکانی شەکرە لەھەرێمی کوردستان و رێگرتن لە ونەخۆشیە لەناو ھاوڵاتیان.
دواتر وەزیری تەندروستی ئاماژەی بە ھەوڵەکانی وەزارەت کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە لەرێگەی دابین کردنی دەرمانی باش و پێداویستی پزیشکی بۆیان ھەروا چالاککردنی زیاتری سەنتەرەکانی شەکرەی بەگرنگ زانی بۆئەوەی لەداھاتوو توشبوان بەئاسانترین شێوە چارەسەریەکانیان دەست بکەوێت،
پاشان بریاردار پێداچونەوەی بە چەند بریارێکی وەزارەت بکرێت و کەسانی پسپۆر لەوبوارە زیاتر کاربکەن و خزمەت بە نەخۆشی شەکرە بکەن لەرێگەی دیاری کردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و کردنەوەی سەنتەری تایبەت بەو بوارە.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی / ی.ا