Referandum
پێویسته ئه‌م كێشه‌یه، به كێشه‌ی كورد نه‌زاندرێت
ئه‌ردۆگان بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی (24) دوا و ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، وتی:
“پێویسته ئه‌م كێشه‌یه، به كێشه‌ی كورد نه‌زاندرێت، چونكه كێشه‌ی تیرۆره، ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه، ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره رێگه‌چاره‌یه‌كین، بیریش له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه پرۆسه‌كه رابگرین، ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت به‌ڵای تیرۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیانمان نه‌مێنێت”.
ئه‌ردۆگان ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له توركیا، وتی:
“بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌ی هه‌ر جۆره گره‌نتییه‌كین، پێشتر هه‌ڵه كراوه، به‌ڵام ئێمه به‌ڵێنه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه مافی گه‌له‌كه‌مانه، باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا بگه‌ینێته خۆشگوزه‌رانی”.