Referandum

ئیبراهیم تاتڵیسسیش پشتگیری دانوستاندن دەكات

هونەرمەندی ناسراوی توركی ئیبراهیم تاتڵیسس لە پەیجی خۆی لە تویتەر، لەسەر پرۆسەی دانوستاندن وتی:

 

“ئەم پرسە، پرسی كەسێك یان پارتێكی سیاسی نییە، بەڵكوو پێوەندی بە هەموو خەڵك و دایك و باوك و خوشكی فرمێسكڕژاوەوە هەیە، ئەمە پێوەندی بە پرسی توركیاوەیە، منیش هونەرمەندێكم مرۆڤم خۆش دەوێت، خواست و هیوام ئەوەیە ئاستەنگی لە بەردەم ئاشتی دروست نەكرێت و لە بری ئەوە، پردێك دروست بكرێت، هەر كەسێك بەرانبەر ئەو پرۆژەیە ئاستەنگ دروست بكات، مێژوو لێی خۆش نابێت و دەچێتە نێو چاڵێكی تاریكی بێبن. لە ماوەی 40 ساڵی هونەرمەندیمدا، تەنیا ئەو ئێش و ئازارانەم بینی، چەند تەمەنم ماوە با بهێڵن ئەم چاوانە وڵاتێك ببینێت، كە بە ئاشتی رازێندراوەتەوە.

Back to top button