گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه باكووری عێراق ئه‌مینترین شوێنی عێراقه و گه‌شتیاران ده‌توانن به كه‌یفی خۆیان له بازاڕدا پیاسه بكه‌ن.
سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، سه‌قامگیرترین شوێنن و پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌نته‌ری گه‌شتیاری.
شاری هه‌ولێر له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گه‌شتوگوزاریی عه‌ره‌ب، وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتوگوزاری عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 ده‌ستینشان كراوه.
جگه له خه‌ڵكی عه‌ره‌ب، له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری باكووری عێراق و ته‌نانه‌ت له توركیا و ئه‌ورووپایشه‌وه، گه‌شتیاران سه‌ردانی باكووری عێراق ده‌كه‌ن.