Referandum
پێویسته عێراق به فیدڕاڵی بمێنێته‌وه
محه‌ممه‌د سه‌پیل، خاوه‌نی كۆمپانیای گه‌نه‌ر ئه‌نه‌رژی بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌كشه‌می توركیا دوا و ده‌رباره‌ی عێراق وتی:
“بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق، پێویسته عێراق به فیدڕاڵی بمێنێته‌وه، ئێستا كه سه‌یری عێراق ده‌كه‌ین، ده‌بینین له ناو خۆیدا پارچه بووه. بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه، ته‌نیا یه‌ك رێگه هه‌یه، ئه‌ویش پاراستنی سیستمی فیدراڵییه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ده‌ێت سه‌روه‌ت و سامانی عێراق به شێوه‌یه‌كی دروست دابه‌ش بكرێت. ئه‌گه‌ر نه‌وتی باكووری عێراق ره‌وانه‌ی بازاڕی جیهانی بكرێت، ئه‌وا سوودی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد: حكوومه‌تی به‌غدا نایه‌وێت كورد به‌هێز بێت، بۆیه رێگه نادات كورد نه‌وت ده‌ربهێنێت و هه‌نارده‌ی بكات.