پێناسه‌ی ده‌ستووری 1924ـدا دروست بوو
گویل: پێناسه‌ی ده‌ستووری 1924ـدا دروست بوو
گویل، ئاماژه‌ی به‌وه كرد پرۆسه‌ی دانوستاندن و كێشه‌ی كورد، پرسی گرینگی توركیان و ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ده‌رخستنی توانای توركیا، به توندوتیژی و تیرۆر، هیچ كه‌سێك ناگاته ئامانج، به تیرۆر نا‌توانیت هیچ وڵاتێك بخه‌یته ژێر باری خۆت، بێگومان ئه‌مه باجی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه پێشتر كراون، له توركیا ته‌نیا هه‌ڵه به‌رانبه‌ر كورد نه‌كراوه، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێماسی له دیموكراتیدا هه‌یه. پێم وایه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
وتیشی: ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه، هه‌ڵوێستێكی نوێی ئێمه نییه، من وتم شتی باش دێته پێش، حكوومه‌تیش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو، به‌ڵام به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته، چه‌ك به كار هێندرا، ئێمه‌یش ناچار بووین به چه‌ك وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی (ئایا له ده‌ستووری نوێ‌دا ئاماژه به كورد ده‌كرێت یان نا؟) وتی:
ده‌بێت ده‌ستووری هه‌موو وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن، ئه‌گه‌ر پره‌نسیپی هاووڵاتیی یه‌كسان له ده‌ستووردا جێگه‌ی خۆی بگرێت، وابزانم ئاسانكاریی دێته پێش، وڵاته دیموكراته‌كان كێشه‌كانیان چۆن چاره‌سه‌ر كردووه، ده‌بێت ئێمه‌یش وا بكه‌ین. ئه‌و پێناسه‌یه‌ی كه له ده‌ستووری 1924ـدا كراوه، پێم وایه پێناسه‌یه‌كی باشه و دانپێدانانێك بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستووره به دروستی جێبه‌جێ نه‌كرا. ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ كراوه، به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌وه بووه.
گویل ره‌خنه‌ی له یاسای تیرۆر گرت و وتی: ئه‌گه‌ر به دادوه‌رێك بڵێن كه‌سێك ئه‌ندامی رێكخراوێكی تیرۆریستی نه‌بێت، ده‌توانیت مامه‌ڵه‌ی تیرۆریستێكی له‌گه‌ڵ بكه‌یت. ئه‌و كات یه‌كێك لافیتیه‌ك به‌رز بكاته‌وه، ئه‌و دادوه‌ره ده‌ڵێت تۆ تیرۆریستی، ناشتوانیت رێگه له‌و دادوه‌ره بگریت، چونكه ده‌قی یاسایه‌كه وه‌هایه.