هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ سنووری رۆژئاوای كوردستان دابخات

مه‌حموود عوسمان په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق، بۆ فوڕات نیوز له‌ باره‌ی داخستنی سنووری رۆژئاوای كوردستان وتی:

 

“هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ سنووری رۆژئاوای كوردستان دابخات، ده‌وڵه‌تانی ده‌ورووبه‌ر سنووری خۆیان به‌ رووی كورددا دانه‌خستووه‌، چۆن كورد سنووری خۆی به‌ رووی كورددا داده‌خات؟ ده‌بێت كوردانی سووریا یه‌ك بگرن و خۆیان به‌هێز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ مافه‌كانیان.

 

ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ توركیا، وتی:

 

“با ئه‌وه‌مان له‌ بیر نه‌چێت حكوومه‌تی تورك، دژی كورده‌ و ئه‌ردۆگان نیه‌تێكی وه‌های نییه‌ كه‌ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات،  قسه‌كانی ته‌نیا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌.

 

Nerîna min :