Referandum
رۆژنامه‌ی موسته‌قبه‌لی عێراقی و نوركی مالیكی، ره‌خنه‌ی توندیان له توركیا گرت
رۆژنامه‌ی موسته‌قبه‌لی عێراقی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه توركیا له‌و خۆپیشاندانه‌ی له ناوچه‌كانی ئه‌نبار هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌رپرسیاره.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نوری مالیكییش بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی سامه‌ڕا دوا و وتی:
“به‌و هۆیه‌وه‌ی توركیا ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌رده‌دات، وڵاتانی دیكه‌یش ده‌یانه‌وێت هه‌مان كار بكه‌ن و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیا به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كورد ده‌یكات، جگه له‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، یه‌كپارچه‌یی عێراقیش به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات. ئێمه به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه بێده‌نگ نابین و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له باكووری عێراق به‌شدارییان له كاری وه‌به‌رهێناندا كردووه، هه‌ڵدێن و له‌مه‌دا خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كات.