هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایی و خۆپیشانده‌كان له‌ناوچه سوننه‌نشینه‌كان دژ به حكومه‌تی ئیتیحادی، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خێرای نێوده‌وڵه‌تی له‌نزیك شاری ڕومادی له پارێزگای ئه‌نبار سازكران و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی عێراق بۆ شوێنی خۆپێشاندانه‌كه، ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر به هاوێشتنى به‌رد هێرشیان كرده موتڵه‌گ، كه ئه‌وه‌ش پاسه‌وانه‌كانی ناچاركرد ته‌قه به‌هه‌وادا بكه‌ن بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و دابینكردنی ڕێگه‌یه‌كی ته‌نها تا موتڵه‌گ بتوانێت به سه‌لامه‌تی شوێنی خۆپێشاندانه‌كه جێبهێڵێت.
له لایه‌كى دیكه‌وه نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند كه ساڵح موتڵه‌گ له كاتى ئاماده‌بوونى له میانه‌ى خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ئه‌مڕۆى پارێزگارى ئه‌نبار له شارى ڕومادى دووچارى هه‌وڵێكى تیرۆركردن بۆته‌وه و كه به‌و هۆیه‌شه‌وه له ئه‌نجامى ده‌ستڕێژى گوله ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان برینداربوونه و به گوێره‌ى هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش یه‌كێ له برینداربووه‌كان ، گیانى له ده‌ستداوه و ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێلیش زه‌ره‌روزیانیان به‌ركه‌وتووه.