حەسەن ساڵح: بارزانی هەموو لایەنەكانی كوردی لە سووریا كۆكردەوە


حەسەن ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی پارتی یەكێتی كوردییە لە سووریا، ژیانی سیاسی لە پارتی دیموكراتی كورد (لە سەرەتای دامەزراندنیەوە كوردستانی) بووە، لە ساڵی 1965 و دەرچووی خانەی مامۆستایانی حەسەكە یە لە ساڵی 1966، بەهۆی هەڵمەتە رەگەزپەرستییەكان وەكو باقی سەرجەم كەسانی دیكە لە دەروەی پارێزگا دامەزراوەو بۆ ماوەی سێ ساڵان لە پارێزگەی دەرعا ماوەتەوە، بەڵام پەیوەستبوونی بە رەوایی پرسی كورد وای لێكردووە زیاتر قاڵببێتەوە، لە نەورۆزی ساڵی 1986 سەركردایەتی خۆپیشاندنێكی گەورەی كردووە لە شاری قامیشلۆ لە كاتی ناشتنی تەرمی شەهید سلێمان ئادی كە شەهیدی نەورۆزی یەكەم بوو، هەروەها لە ساڵی 1992 لە شاری قامیشلۆ سەرپشتكاری دابەشكردنی ئەو راگەیەنراوە بوو كە تایبەت بوو بە تاوانی ئاماری رەگەزپەرستی و بێ بەشكردنی شمارەیەكی زۆری كوردەكانی جەزیرە لە ناسنامەی سووری، لە 10-12- 2012 لە پێشەوەی ئەو خۆپیشاندانە بوو كە لەبەردەم پەرلەمانی سووریا لە دیمەشق ئەنجام درا، كە پارتەكەی (پارتی یەكێتی كوردی) رێكیخستبوو، كە ئەوە یەكەم خۆپیشاندانە لەسەر ئاستی سووریا لەوەتەی قەسابخانەكەی حەما لە ساڵی 1982 روویداوە، كە تێیدا (ئیخوان موسلمین و دواتر هاوڕیانی حزبی شیوعی) تێدا لەناوبرا، كە دەنگۆیەكی گەورەی لێكەوتەوەو بەو هۆیەوە رووبەڕووی گرتن بۆوەو لە لایەن ئاسایشی دەوڵەتەوە درا بە دادگەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە، بەڵام بەهۆی ئەو گرتبوونەوەو ناڕەزاییانەی لە كاتی دادگایی كردنی ئەنجامدرا، حوكمەكەی كەمكرایەوە بۆ بۆ ساڵێك و دوومانگ.

هەروەها ساڵح دەڵێت: لەگەڵ ئەوەش داوامان كردووە گەلی كورد نیازی پاكەو كێشەكەی پێویستی بە چارەسەرێكی دیموكراسی دادپەروەرانەو رەتكردنەوەی هەموو جۆرە دیاردەیەكی جیاكاری و رەگەزپەرستییە لە گەلەكەیی و پێویستە سووریا بۆ سوورییەكان بێت، هەر بۆیە ئەو خۆپشاندانە لەو كاتەدا هاتە كایەوە كە دەزگەكانی ئەمن و هەواڵگری كەوتبوونە گیانی میللتەكەمان و هەموو گەلی سووریا، هەروەها لە كۆنگرەی سێیەمی حزبەكەماندا لە ساڵی 2000 هاتبوو، كە كێشەی كورد كێشەی خاك و میللەتە لە بەشی كوردستانی لكێنراو بە سووریا لە بەرئەنجامی رێككەوتنی سایكش بیكۆ، بۆیە حزبمان كەوتە جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی كۆنگرەو كەوتە پیادەكردنی گوتارێكی چاونەترسانەو، رەتكردنەوەو زڕاندنی سیاسەتەكانی رژێم بەرامبەر بە گەلی كوردمان و سەلماندنی راستی و دروستی خودی خۆی بە جەختكردنەوە لە خەباتی راستەوخۆ لە رێگەی ((رێپێوان و خۆپیشاندان و گردبوونەوە.

هەروەها ساڵح دەڵێت: كۆنگرەی شەشەمی حزبمان بڕیارێكی وەرگرت بە خەباتكردن لە پێناوی دیموكراسیەت و لامەركەزیەت بۆ سووریاو دروستكردن هەرێمێكی كوردی بۆ كوردستانی سووریا كە گەلی كورد خاوەن ئۆتۆنۆمی خۆی بێت.

لەو ماوەی كە وەكو سكرتێری حزبی یەكێتی كوردی لە سووریا كاری كردووە هەندێ یادەوەری خۆی دەگێڕێتەوەو دەڵێت: دوای ئەوەی لە زیندانی عەدرا ئازادبووم لە 22ی شوباتی 2004 پۆستی سكرتێری لێژنەی ناوەندی حزبم وەرگرت، لەو كاتەوە هەمیشە من سەركردایەتی ناڕەزایەتییەكانم دەكرد جا ئەوە لە دیمەشق بوایە یان لە ناوچە كوردیەكان بە تایبەتی لە قامیشلۆ، زۆرجار رووبەڕووی گرتن و زیندانی بوومەتەوە، بەڵام ورەم بەرنەداوە، لە ماوەی راپەرشینی كوردی لە ئاداری 2004و ئەوەی ئەو و لە قۆناغی بنبزركردن و دواتر تیرۆركردنی شەهید محەمەد مەعشوق خەزنەوی لە ساڵی 2005 من هەمیشە لە گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەكان و خۆپیشاندانەكاندا بووم و گوتارو هوتافم بۆ جەماوەر دەكێشاو هانم دەدان لەسەر خۆڕاگری و قوربانیدان و بەردەوامیدان بە خەباتی دیموكراسی و ئاشتیانە، هەمیشە جەختم لەوە دەكردەوە كە میللەتە چەوساوەكەمان سارد نابێتەوە هەتا بەدەستهێنانی ماف و خواستەكانی وەكو هەر میللەتێكی دیكە لە جیهاندا، لە كۆتاییەكانی ساڵی 2009 حزبمان كۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و حزب بریاری ئەوەی وەرگرت كە لەمەو دوا خەبات لە پێناوی سووریایەمی دیموكراسی و لامەركەزی دەكات لەگەڵ داواكار بۆ دروستكردنی هەرێمێكی كوردی تایبەت بە كوردستانی سووریاكە كورد تێددا خاوەن مافی ئۆتۆنۆمی بێت، دوای دوو هەفتە لقێكی فەمانگەی ئەمن من هاوڕێكانم لە سەركردایەتی (مەعروف مەلا ئەحمەدو محەمەد مستەفاو ئەنوەر ناسۆ) گیراین، لەوەێوە ئێمەیان بردە لقی فەیحای ئەمەنی سیاسی كرد لە دیمەشق و لەوێشەوە بۆ دادگەی دەوڵەت كە توندترین سزاو ئازاریان داین، بەڵام ئێمە خۆڕاگربووین و جەختمان لە ماف و خواستەكانی میللەتەكەمان كردەوە لە ژیانێك بە ئاشتی و ئاسایش و رەتكردنەوەی هەموو سیاسەتێكی رەگەزپەرستی و جیاكاری و نكۆلی كردن لە بوونی میللەتەكەمان لەو وڵاتەدا، دوای ساڵ و نیوێك ئازاری زیندانمان چەشت، بەڵام باوەڕبوونمان بە راستی و دروستی و رەوایی پرسی میللەتەكەمان، زیندان بووە ئەزموونێك لەوەی هێزو ورەمان زیاتر بكات و بەردەوام بین لە بەدەستهێنانی مافەكانمان و كۆتایی هێنان بە چەوسانەوە.

هەروها ساڵح دەڵێت: ئێمە لە زیندانی عەدرا بووین كاتێ هەواڵی دەسپێكی شۆڕشی بەهاری عەرەبیمان بیست لە تونس و میسرو یەمەن و لیبیاو و بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵانە گەیشتە زیندان لەوەی شنەبای شۆڕش گەیشتۆتە دەرعاو دواتر بانیاس و قامیشلۆو عامۆداو كۆبانی و حمس، ئەگەرچی تۆزێ دواكەوت، بەڵام بووە موژدەی سەردەمێكی نوێ لە ئاوادی و دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و بنیانانەوەی شكۆمەندی، ئەگەرچی رژێم كەوتە بچووكردنەوەی شۆڕش وەكو باسی دەكرد كە ئەوانە چەند تونڕەوو سەلەفی و چەپەل و پیس و پیلانگێرو هەڵاتوویەكن، بەڵام بڵێسەكەی هەر نەكوژایەوە، لەجیاتی ئەوەی رژێم دەستبكات بە چاكسازی راستەوخۆ و چیتر خوێن نەڕژێت، بە پێچەوانەوە رژێم لە رێگەی پیاوەكانیەوە كەوتە وێزەی میللەت، بۆیە ئێمە لە زیندان بووین كاتێ هەواڵی ئەوەمان بیست میللتەكەمان زۆر چالاكانە كەوتووەتە بەشداری ئەو شۆڕشە لەو ناوچانەی بوونی هەیە بە تایبەتی لە قامیشلۆ و عاموداو كۆبانی، بۆیە خەباتكارەكانی رووبەڕووی گرتن و كوشتن و گرتن بوونەوە، بۆیە كورد نەك لە ئێستادا، بەڵكو بە درێژایی مێژووی ئەو وڵاتە رووبەڕووی كوشتن و چەوسانەوەو سەركوتكاری بۆتەوە وەكو چۆن راپەڕینەكەیان لە ساڵی 2004 سەركوتكرا، ئەوەی ئەمڕۆش چاوەڕوانی دەكەن ئەوا هات و لێی پاشكەز نابنەوە نەك هەر بەو چوار ملیۆن كوردە، بەڵكو ئەو 23 ملیۆن سووریەی ئەمڕۆ بەشدارن لە شۆڕشی ئازادی و شكۆمەندی، جا قوربانیەكان هەر چەندبن، ئەوا شۆڕش هەر بەردەوام دەبێت هەتا كۆتایی بە رژێمی كۆنەپەرستی دێنێ.

بارزانی هانی هەموو لایەنەكانی كوردیدا بۆ لێكتێگەیشتن و یەكگرتن. رێككەوتنی هەولێر لە بەرژەوەندی یەكبوونی ئۆپۆزسیۆنی كوردی بوو.

لەبارەی دروستكردن و هاتنەكایەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی و دواتر دەستەی باڵای كوردی لە دوای رێككەوتنی هەولێر بە سەرپەرشتی سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵح لەبارەی كاری ئەنجوومەنی كوردی و دەستەی باڵا بە تایبەتی دوای رووداوەكانی سەری كانی و هاتنی سوپای ئازاد بۆ ناوچە كوردییەكان و پرسی جێبەجێ كردنی رێككەوتنی هەولێر لەسەر ئەرزی واقیع دەڵێت: رێككەوتنی هەولێر لە بەرژەوەندی یەكبوون و یەكگرتنی ئۆپۆزسیۆنی كوردیدایە، كاراكردن و پێشخستنی لە خزمەت پرسی كوردایەو رۆڵێكی گرنگ وازی دەكات لە نێو شۆڕشی سووریادا، بۆیە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتی مەسعود بارزانی بەردەوام بووە لە هاندانی هەموو لایەنەكان بۆ لێكتێگەیشتن و یەكگرتن و رێككەوتن لەسەر ئامانجە سیاسییەكان و شێوازی كاركردن لە گۆڕپانی سیاسیدا، ئەمە لە رووی تیۆرییەوە بەدەست هاتووە، بەڵام لە رووی پراكتیكیەوە زۆر نا، لیژنە دروستكراوە لە وباری خزمەتگوزاری و ئاسایشەوە، بەڵام تا ئێستا دەستیان بە كاركردن نەكردووە

بۆیە جەماوەر ئێستا هەست بە بێ هیوایی دەكەن و چەندان جار جەخت لە پابەندبوون بە رێككەوتنەكان كراوەتەوە، بۆیە گەورەترین دڵنیایی بۆ ماف و خواستی گەلی كورد و ئایندەكەی تەنیا یەكبوون و یەكگرتنیەتی.

لە سەرتای هاتنی ئەو گروپە چەكدارەی بەناوی سوپای ئازادەوە بۆ سەری كانی و پێكدادانیان لەگەڵ هێزەكانی رژێم، وامان زانی ئەوانە ئەرك و مەهامیان لە چوارچێوەی چالاكییەكانی شۆڕشی سووریایە، بەڵام هەندێك لەوانەی لە ریزی ئەو گروپانەدانە دوژمنی ماف و خواستەكانی گەلی كوردن و هەڵگرێ هەندێ ئەجێندان كە لە بەرژەوەندی شۆڕشی سووریادا نییە، هەوڵیاندا كۆنترۆڵی ناوچە كوردییەكان بكەن بۆیە لە سەرێ كانیەوە دەستیان پێكرد، بەڵام ئەوەیان لەبیرچووبوو كە كورد بەشێكی سەرەكی شۆڕشی سووریایە كە لە ساڵی 2004ــەوە لە دژی ر1ێم راپەڕیون و قوربانی و شەهیدییان بەخشیوە، ئەو گروپە چەكدارانە ناكۆكی و ململانێی خۆیان لەگەڵ pydبەدیار خست، بەڵام بەرژەوەندی گەلی كورد و یەكبوونەكەی لە رێگەی دەستەی باڵای كورد هەوڵیدا هەڵوێستەكان لەیەكتر نزیكبكاتەوە، بۆیە دەستەی باڵای كورد داوای كرد هەموو چەكدارەكان لە شارەكە بچنە دەرەوەو بۆ خەڵكی سڤیلی شارەكە جێ بهێڵن بە كوردو عەرەب و ئاشووری و ئیدارەدانی بە شێوەیەكی ئاشتەوایی، ئەگەر ئەو گروپە چەكدارانە دڵسۆزن بۆ شۆڕش ئەوا پێویستە چاو بخەنە سەر دیمەشق و دەوروبەری، نەك ناوچە كوردیەكان كە ئەوە بەشێكە لە شۆڕش و بۆتە ناوچەك بۆ ئاوارەكانی ناوچەو شارەكانی دیكە، بۆیە ئێستا سەری كانی ئارامەو بە هیواین بەردەوام بێت، چونكە لە بەرژەوەندی كەش نییە كوشتن و بڕین لەنێو پێكهاتەكانی ناوچەكە رووبدات.

هەرێمی كوردستان. سەرجەم پێكهاتەكانی كوردی لە سووریا كۆكردووەتەوە

لەبارەی بیروڕای لەبارەی یەكێتی سیاسییەوە كە بەم دواییە لە چوار پارتی كوردی پێكهاتوووە ساڵ دەڵێت: پێش چەند مانگێك لیژنەیەكی هاوبەش لە حزبەكانی (یەكێتی و ئازادی و پارتی) پێكهات بۆ داڕشتنی بەرنامەیەكی سیاسی و رێكخستن بۆ بنیاتنانی یەكێتیەكی سیاسی وەكو قۆناغی یەكەم و لە دوارۆژدا ئەوانە یەكبگرن، بۆیە ئەو پرۆژەیە لە لای بنكەو جەماوەری ئەو حزبانە پێشوازییەكی باشی لێكراو بووە دەروازییەك بۆ دروستكردنی سەركردایەتی مەیدانی لە ناوچەكەو لە بواری سیاسی و كاركردنی هاوبەش، هەروەها هاندانی شەقامی كوردی كە بەدەست دابەشبوونەوە تووشی بێ هیوایی بوون بە تایبەتی دوای هاتنەكایەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی.

هەرگیز هەوڵەكانی هەریمی كوردستان لە كۆكردنەوەی هەموو لایەنە كوردییەكان لە كوردستانی سووریا لەیادناكەین، بە تایبەتی بەرپرسیاریەتێكی تایبەت بۆ سەرۆك مەسعود بارزانی دەگەڕێتەوە كە توانی ئاستێك بۆ ئەو هەموو پارچە پارچە بوونە دابنێت كە كەوتبووە ریزەكانی كوردەكانەوە، بۆیە ئەو سێ حزبە بە باشیان زانی كە پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە گرنگە لەو قۆناغە مێژووییە هەستیارەدا، بەم دواییەش حزبی ازادی باڵی مستەفا ئاسۆ هاتە پاڵ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەكەی هەولێرەوە، كە هەر هەموویان لەسەر داڕشتنەكەی رێككەوتن و دواتر لە 15/12/2012 راگەینرا، لە قامیشلۆ جەماوەر پێشوازییەكی باشیان لێكرد لەسەر ئاستی ناوخۆیی و كوردستانییەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێ حزبی كوردی و حزبی یەكێتی دیموكراتی pydئەو پانگێهشتەیان رەتكردەوە، بێگومان ئەو هەنگاوە ئامانجی خێراكردنی كارەكان و ئامرازەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردیە، دواتر رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت بەسەر كارەكان و ئەركەكانی دەستەی باڵای كورد، هەروەها دەكرێت پارت و لایەنی دیكەش دەسپێشخەری لەو شێوە پێشكەش بكەن، كە بێگومان بۆ ئایندەی كێشەكەمان كە ئێستا رژێمی سووریا لەسەر لێواری نەمان و لەناوچوونە، كە بێگومان ئەو جۆرە یەكگرتنە لە بەرژەوەندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردو پرسی كوردەو هەروەها هەموو هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ لە پێناوی پێشخستن و كاركردن ی ئەنجوومەن بۆ ئەوەی لە ئاست داواكاری و پێداویستیەكانی ئەو قۆناغە بێت كە دوای ئەوەی جەماوەر تووشی جۆرە بێ ئومێدیەك بووە لە كارەكانی ئەو ئەنجوومەنە.

بەرژەوەندی گەلی كورد وا پێویست دەكات لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆندا بێت و رۆڵی خۆی وازی بكات لە بنیاتنانەوەی ئایندەی سووریا، لە كۆتایی ئەو چاوپێكەوتنەدا لەبارەی ئایندەی سووریا و رۆڵی كورد لەو میانەدا، بە تایبەتی دوای ئەو راگەیاندنەی سەركردایەتی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ساڵ گوتی: دوا نامەی ئەحمەد مەعاز خەتیب بۆ ئەنجوومەنی كوەردی سووریا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە كورد هاوبەشێكی رەسەنی پێكهاتەكانی گەلی سووریان و دان بە مافە نەتەوەییە رەواكانیان دەنێین لە چوارچێوەی یەكێتی وڵات، ئەگەر بزانین پێكهاتنی ئیئتیلافی نیشتمانی وەكو دوا وێستگەو هەستیار بۆ یەكبوونی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن لەو قۆناغەی كە نزیك دەبێتەوە لە رووخانی رژێم و كۆكبوونی هاودەنگی نێودەوڵەتی لە داننان بەو ئەنجوومەنە وەكو تاكە نوێنەری شەرعی گەلی سووریا، هەروەها هاندانی سەرجەم نێوەندی نێودەوڵەتی و دیموكراسی بۆ ئەوەی كوردیش بچێتە نێو ئەو ئیئتیلافەو رۆڵی خۆی وازی بكات، چونكە لە بەرژەوەندی گەلی كوردمانە كە لە چوارچێوەی ئۆپئزسۆنی سووریادا بێت و رۆڵی خۆی بگێڕێت لە بنیاتنانەوەی سووریای ئایندە، هەروەها هەموو ئاماژەكان پەنجە نوما بۆ ئەوە دەكەن كە سووریای ئایندە سەقامگیری بەخۆوە نابینێت، تەنیا لەژێر سایەی سیستەمێكی لامەركەزی و فیدراڵی كە تێیدا مافی هەموو پێكهاتەكانی گەلی سووریای تێدا بەرقەرار نەكرێت، هەروەها دەستەی جێبەجێكار لە ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی بەم دواییە دەستپێشخەرییەكی چاونەترسانەی كردو رابوو بە ناردنی وەفدێك بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ سەركردایەتی ئیئتیلافی سووریا و چۆنیەتی چوونە نێو ئەو ئیئتلافەوە بە پشت بەستن بەو نامەیەی مەعاز خەتیب وەكو بەڵگەنامەیەكی فەرمی ئەو ئیئتیلافە لە داننان بە مافەكانی گەلی كورد بە شێوەیەكی دەستووری، بۆیە چوونە نێو ئەو ئیئتلافە بۆ ئێمە زۆر پێویستە، چونكە لەوێدا ئێمە دەتوانین سووربوونی خۆمان لەسەر رۆڵ و مافەكانمان لەنێو ئەو ئیئتیلافەدا قاڵ بكەینەوە، ئەویش لە دووتۆی چالاكیەكان و دەزگەكانیەوە، بەڵام ئەو دەنگە نەشازو دوودڵیانە ئەوە چەند دەستەواژەیەكن بێگومان ئەوانە دوورن لە بەرژەوەندی گەلی كورد، كە ئەوانە كاریگەرن بە شتی دیكەو لە بەرژەوەندیەكی تەسكەوە دەردەچن و هیچ بەهانەیەكی نییە.

چاوپێكەوتن: عیماد مەحموود

Nerîna min :