ئه‌ردۆگان: هیچ كات بیرم بۆ ئه‌وه ناچێت خه‌ڵكی عێراق وه‌ك مالیكی بیر له توركیا بكاته‌وه
ئه‌ردۆگان به‌شداریی به‌رنامه‌یه‌كی سی ئێن ئێن توركی كرد و وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و له باره‌ی عێراقه‌وه وتی: له ناو عێراقدا یه‌كگرتنێك نییه، من مالیكی وه‌ك تاكه هێز نابینم، رووانینی ئه‌و بۆ توركیا جیاوازه، من هیچ كات بیرم بۆ ئه‌وه ناچێت خه‌ڵكی عێراق وه‌ك مالیكی بیر له توركیا بكاته‌وه. هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بۆ 6 مانگ دواخست، خه‌ڵك راپه‌رین ده‌كات، چونكه هه‌ڵوێستی راستیان نییه. له عێراق نائاسووده‌ییه‌ك هه‌یه، نێچیرڤان بارزانی لێره بوو و پێی گوتین نیگه‌رانییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ناو شیعه‌كانیش.
ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی بارزگانی له‌گه‌ڵ باكووری عێراق، ئه‌ردۆگان وتی: “به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، نیوه‌ی نه‌وتی عێراق له باكووری عێراقه، باكووری عێراق ویستی له رێگه‌ی ئێمه‌وه، كه‌میی پاره‌كه پڕ بكاته‌وه، ئێمه‌یش ئه‌و گرێبه‌سته‌مان واژۆ كرد. له ده‌ستووری عێراقیشدا رێگری له‌به‌رده‌م ئه‌م گرێبه‌سته‌دا نییه. ئێستا بۆڕییه‌كی نه‌وتمان هه‌یه و له‌وانه‌یه بۆڕی دیكه‌یش زیاد بكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی باكووری عێراقیش ده‌یه‌وێت لێره مافی خۆی وه‌ربگرێت.
ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یش، وتی: “ئه‌وه‌ی ده‌كشێته‌وه، ده‌بێت چه‌كه‌كه‌ی بخاته‌ژێر خۆڵ و بڕوات.
ده‌رباره‌ی لێبوردنی گشتیشی، ئه‌ردۆگان وتی: “به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه له‌ئارادا نییه.
له باره‌ی پشتگیری بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، پشتگیریی ته‌واو بۆ پرۆسه‌كه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت.
له باره‌ی ده‌ستووری نوێوه، وتی: ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په بڵێن ئاماده‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشین. ئه‌وه روونه كه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په و به‌ده‌په ناتوانین ده‌ستووری نوێ ئاماده بكه‌ین، ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په به‌شداری نه‌كات، ریفراندۆم ده‌كه‌ین.