Referandum

ئاتەڵای: لەوانەیە پێش وەرزی بەهار بگەینە ئەنجامێك

بەشیر ئەتالای جێگری سەرۆك وەزیری توركیا، لە بەرنامەیەكی تی ئار تی یەكدا، وتی:

 

“چەند پشتگیری ئەم پرۆسەیە بكرێت، ئەوەندە باشە، بەڵام دەبێت چاوەڕێی ئەوە نەكرێت كە زوو زوو شتی گەورە پێش بێت. پرۆسەكە بەردەوامە و وەرزی زستان دەرفەتە و دەتواندرێت بقۆزرێتەوە، ئەگەر هەموو لایەك پشتگیری بكات، دەتواندرێت لە ماوەیەكی كورتدا بگەینە ئەنجامێك.

 

وتیشی:

لەوكاتەوەی لە كۆنگرەی ئاك پارتیدا نەخشەرێگەی بۆ دانرابوو، ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ دەكرێت، ئامانجی كۆتایی ئەوەیە پەكەكە چەك دابنێت.

Back to top button