وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ كاك ئیدریس بارزانی
د.كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان
له‌یادی كۆچی برا و به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌ی رێبازی ئازادی و كوردایه‌تی كاك ئیدریسی هه‌میشه زیندوو، سڵاو ده‌نێرین بۆ رۆحی پاكی كه زۆر به‌دڵسۆزی و به‌پاكی و به‌بێباكی و به‌سه‌ربه‌رزی و مه‌ردایه‌تی ژیانی برده سه‌ر به‌خزمه‌تكردن له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌ل و وڵات، له‌م یاده به ئه‌رك و گرنگی ده‌زانم كه وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و رێزداره نه‌مره، چه‌ند وشه‌یه‌كی پێشكه‌ش بكه‌م و چه‌ند بۆچوونێكی به‌رێزیان بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان بخه‌مه روو، كه یه‌كێك بووم له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و مرۆڤه دڵسۆز و دووربینه.
شه‌هیدی نه‌مر له‌ناخیدا باوه‌ڕی بێسنووری به‌رۆڵی گرنگی گه‌ل هه‌بوو، باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو كه رۆژێك دێت گه‌لی كوردیش به‌ته‌واوه‌تی رزگار ده‌بێت، وه‌كو گه‌لانی ئازادی دنیا خۆی و خاكه‌كه‌ی ئازاد ده‌بێت و خۆی حوكمی خۆی ده‌كات. هه‌ر له‌وسۆنگه‌یه‌شه‌وه باسی له‌وه ده‌كرد و ده‌یوت ئیراده‌ی خودایه و قه‌ده‌ری ئێمه‌ش وایه كه خزمه‌تی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده و خاك و ماف داگیركراوه بكه‌ین و به‌دڵنیایشه‌وه له خه‌باتكردن بۆ خزمه‌تی ئه‌م خاك و گه‌له به‌رده‌وام ده‌بینو كۆڵناده‌ین.
ئه‌مڕۆ 26 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی ناواده‌ی سه‌ركرده و پێشمه‌رگه، شه‌هید ئیدریس بارزانی هه‌میشه له‌یاد تێپه‌ڕ ده‌بێ، و به‌به‌رده‌وامی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه و پرشنگدار له ئاسمانی كوردایه‌تی ده‌دره‌وشێته‌وه.
مرۆڤێك له یه‌كه‌م وێستگه‌ی منداڵی‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رك به سیاسه‌ت و ژیان بكات، ته‌نیا به‌هۆی كوردبوون و بارزانیبوونه‌وه له بچووكترین ته‌مه‌ندا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرا، مرۆڤێك تا گه‌وره‌بوونی نه‌یتوانی باوكی خۆی ببینێ، به‌هۆی خاوه‌نداریی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له دۆزی ره‌وای گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان.
مێژووی مرۆڤایه‌تی شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن هه‌میشه كه زۆربه‌ی مرۆڤه راست و دروست و به‌تواناكان، له بارودۆخه ته‌نگه‌كان دروست ده‌بن، به‌ڵێ كاك ئیدریس به‌هۆی ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی له‌یه‌كه‌م چركه‌ساتی كرانه‌وه‌ی چاوی به‌دونیا تووشی بوو، تا هاتنه‌دی ترووسكه‌یه‌كی ئازادی له عێراق و شادبوونه‌وه‌ی به ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی، هه‌میشه بێ پشت و په‌نا بووه، به‌ڵام به‌ئیراده‌یه‌كی پۆڵاین و باوه‌ڕبه‌خۆ له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستایه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش وایكرد كه مرۆڤێكی هاوڕێگا بێ به زانین و رۆشنبیری و هاوكات ته‌با له‌گه‌ڵ خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی لێ ده‌ربچێ.
ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه‌ی مێژوو بریتی بوو له‌شایه‌تی كه‌سانی هاوسه‌رده‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی باسیان لێوه ده‌كرێ، ئه‌وا هه‌زاران شاهید هه‌ن، و منیش یه‌كێكم له‌وانه، كه نموونه‌یی و راستگۆیی و خاوه‌ن وه‌عد و ئیراده و پیاوچاكی و لێبوورده‌یی و خۆشره‌فتاری ئه‌م مرۆڤه به‌رزه، بسه‌لمێنین.
گه‌لان هه‌میشه به‌ئاواته‌وه‌ن بۆ رۆژه سه‌خته‌كانیان، مرۆڤی له‌خۆبوورده و ره‌وشت به‌رز و دڵسۆز و دووربین و وردبینیان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێمه‌ی كورد، هه‌رچه‌ند به‌پلانی نێوده‌وڵه‌تی خاكه‌كه‌مان پارچه پارچه كراوه، كه‌چی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو له هه‌موو قۆناخ و سه‌رده‌مێك مرۆڤی هێنده كارا و جێگای متمانه و سه‌ركرده‌ی هێنده لێزانی پێبه‌خشیوین كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك سه‌ركردایه‌تی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌یان له یه‌كتر وه‌رگرتووه و كاریان كردووه بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ربه‌رزی، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه زیاتر ئومێد ده‌به‌خشێته میلله‌ته‌كه‌مان بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌واو.
كاك ئیدریس جگه‌له‌وه‌ی كه كوڕی رابه‌ڕی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد و سه‌ركرده‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان مسته‌فا بارزانی نه‌مر بوو، هاوكات كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ند و كارامه و خوێنده‌وارێكی به‌توانا و بیر رۆشن بوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی هزری ئاشتی و یه‌كسانی و ئازادیخوازی و دیموكراسی بوو له هه‌مانكاتیشدا چه‌كی شانی بۆ به‌رگری له ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌ی بوو، له هه‌ر كۆنگره و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له هه‌ر كوێی دنیاش بووایه، هه‌مووكات داكۆكی بێووچانی ده‌كرد له مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
باوه‌ڕبوون به گه‌یشتن به ئاشتی له رێگای دایه‌لۆگ له‌ناخیدا بوو، هه‌ربۆیه له‌دوا ساته‌كانی پلانی رێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ی جه‌زائیر، رووی له به‌غدا كرد و زۆر به‌زیره‌كانه‌ش توانی بگه‌ڕێته‌وه كوردستان.
ئاكاره‌كانی رێبازی پیرۆزی بارزانی له چاونه‌ترسی و دووربینی و دادپه‌روه‌ری و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌كان و گه‌شبین و بڕوابوونی به‌داهاتووی گه‌شی گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناهه‌مواری رۆڵه چه‌وساوه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان،هه‌موو ئه‌وانه له هزری كاكه ئیدریس زۆر به روونی ره‌نگیان دابووه‌وه.
شه‌هیدی نه‌مر بێ جیاوازی ناوچایه‌تی و سنوور، هه‌موو كوردێكی به‌برای خۆی ده‌زانی، وه رێزیشی هه‌بوو بۆ گشت مرۆڤێك له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئاین و ره‌نگێك بووایه،وه ئیمانی ته‌واویشی هه‌بوو به سه‌ركه‌وتن و دوارۆژێكی رووناك بۆ گشت گه‌لی كوردستان، هه‌ربۆیه كار و ده‌نگ و خه‌بات و دووربینی كاكه ئیدریس هه‌موو سنووره جوگرافیه‌كانی كوردستانی بڕیبوو.
كاك ئیدریس ده‌یفه‌رموو له گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، چ پێشوازییه‌ك له بارزانی نه‌مر كرا، كه خۆی بۆ خۆی استفتایه‌ك بوو، كه خۆڕسكانه خه‌ڵك به‌وكاره هه‌ڵسان بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیان بۆ بارزانی نه‌مر.
بۆ ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن، گه‌لی كوردستان له گشت پارچه‌كان بارزانیان به‌رێزه‌وه په‌سند بوو و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارییان پێشكه‌ش به‌شۆڕش ده‌كرد و ئاماده‌ی فیداكاری بوون له‌ژێر فه‌رمانی بارزانی نه‌مر، هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی 11ی ئاداریش له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و گشت عێراق شادییه‌كی ته‌واو كه‌وته دڵی هه‌موو كوردێك و مرۆڤێكی ئازادیخواز له هه‌رشوێنێكی دنیا بن، جگه‌له‌وه‌ی به‌برووسكه و شاندی جۆراوجۆر پارت و رێكخراو و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان پیرۆزباییان له بارزانی نه‌مر كرد، و گه‌یشتنه خاكی كوردستان، سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی گشت سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و شانده‌كانیان بۆ لای بارزانی نه‌مر. له نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنیشدا جه‌ماوه‌ری كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی بارزانی نه‌مر بوون، ده‌یوت بۆیه ئێمه نه ئێستا و نه‌هیچ كات به‌زۆر خۆمان ناسه‌پێنینه سه‌ر گه‌لی كورد و كوردستان، هه‌ر رۆژێكیش ده‌رفه‌ت هه‌بێ به ئازادی بژین، دڵنیاشم كه ئه‌و رۆژه دێت، ئه‌وا له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد‌دا، گه‌له بڕیار ده‌دات كێ پێشه‌وایان بێت، هه‌ر بڕیارێكیشیاندا ئێمه ئه‌وپه‌ڕی رێزی لێ ده‌گرین.
سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی بۆ گشت گه‌لی كورد و ئازادیخوازێك، سڵاو له گیانی پاكی كاك ئیدریس بارزانی و گشت شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان