Referandum
هه‌واڵێكی دیكه‌ی خراپ بۆ قه‌ره محه‌ممه‌د
وتاری رۆژنامه‌نووس ئه‌رجان ئینا؛ له رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن.
محه‌ممه‌دئه‌مین قه‌ره‌محه‌ممه‌د، خاوه‌نی كۆمپانیای چقورئۆڤا كه له باكووری عێراق وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌كات، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌كرد هه‌واڵێكی خۆشی له باكووری عێراقه‌وه بۆ بچێت، به‌ڵام به‌غدا رازی نه‌بوو به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكانی باكووری عێراق، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ چقورئۆڤا دروست كرد.
كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل و چیڤرۆن و گازپرۆم و كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئه‌نه‌رژیی قه‌ره محه‌ممه‌د، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام به‌غدا ره‌تی كرده‌وه.
كۆمپانیای چقورئۆڤا له‌لایه‌ك كێشه‌ی تۆڕی ته‌له‌فۆنی (تورك سێل)ـی هه‌بوو، ئه‌م كێشهیهیشی هاته سه‌ر و دۆخی كه‌وته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.