Referandum
شارستانی: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی باكووری عێراق بۆ توركیا قاچاخچیه‌تییه
حسێن شهرهرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، له باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان باكووری عێراق و توركیا، زۆر به توندی قسه‌ی كرد و وتی: هه‌نارده‌ی نه‌وتی باكووری عێراق بۆ توركیا، خه‌ونه. ئه‌گه‌ر له باكووری عێراقه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت، ئه‌وه قاچاخچیه‌تییه، چونكه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورده‌وه بۆ توركیا، كارێكی نایاساییه، هه‌ر جۆره ناردنێك به قاچاخچیه‌تی سه‌یر ده‌كرێت و دژی هه‌ردوولا رێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێته به‌ر.