Referandum
دانوستاندنی نێوان میت و ئۆجئالان ئاشكرا ده‌بێت
عه‌بدولقادر سهلیڤی
رۆژ به رۆژ زیاتر ورده‌كارییه‌كانی دانوستاندنی نێوان میت و ئۆجئالان ئاشكرا ده‌بێت و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئۆجئالان وازی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هێناوه، بۆیه میت پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆجئالان و قه‌ندیل ده‌ست پێ كردووه، كه ئامانج لێی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌یه و ئه‌م كاره‌یش له لایه‌ن هێزێكی چاودێریكارهوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه له په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی و جه‌هه‌په و مه‌هه‌په و به‌ده‌په پێك دێت.
به گوێره‌ی پرۆسه‌كه، 50 به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه، ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كرێن و چه‌كداره‌كانی دیكه‌یش توركیا جێ ده‌هێڵن و ئه‌م كاره‌یش له لایه‌ن ئه‌و هێزه چاودێریكارهوه، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.