Referandum
ئۆجه‌لان: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا رونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌ده‌م
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایگه‌یاند له‌زیندان چاوی به ئۆجه‌لان كه‌وتووه‌و له‌باره‌ی كوشتنی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌و قۆناغی گفتوگۆوه قسه‌یانكردووه. ئاژانسی “فورات” ی نزیك له‌په‌كه‌كه بڵاویكرده‌وه محه‌مه‌د ئۆجالان رایگه‌یاندووه که چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ل ئۆجه‌لاندا ئه‌نجامداوه و چاوپێکه‌وتنه‌که‌ش غه‌مگینانه بووه. محه‌مه‌د ئۆجالان سه‌باره‌ت به دیداره‌که وتی “ئۆجه‌لان پێی وتم که کوژرانی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد له فه‌ره‌نسا غه‌مباری کردووه، کۆمهڵکوژییهکهشی شه‌رمه‌زار کرد و وه‌کو کۆمه‌ڵکوژی دووه‌می دێرسیم ناوزه‌دی کرد. داوای کرد که ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیاره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه ئاشکرا بکرێت جا به ناوێک ده‌بێت با ببێت”. هه‌روه‌ها وتی “ئۆجه‌لان وتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئاشکرا بکرێت ئه‌وا سوودی بۆ قۆناخه‌که ده‌بێت. وتی ( ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه ئیشاره‌یه‌که ). به‌وهۆیه‌شه‌وه دڵگران بوو. سه‌رخۆشی له که‌سوکاری هه‌ر سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌که کرد. وتی ئه‌گه‌ر له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هاوسه‌رۆکانی BDP بێن بۆ ئێره، ئه‌وا سه‌باره‌ت به قۆناخه‌که روونکردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دات. “ له‌سه‌ر پرسیاری ته‌له‌فزیۆن له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه، محه‌مه‌د ئۆجالان ئاماژه‌ی به‌وه کردووه کهعهبدولڵا ئۆجالان ته‌له‌فزیۆنی نه‌ویستووه و داواکارییه‌کی وه‌های نه‌بووه، به پێداگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌که ته‌له‌فزیۆنی له ژووره‌که‌یدا داناوه. هه‌فته‌ی ڕابردوو سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كوژراون و كهیهكێكان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌یه و ڕوداوه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناخۆی وجیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا. رووداوه‌كه له‌كاتێكدابوو كه توركیا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه ده‌ستپێكردبوو به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی كورد‌و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانی په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا. (NRT) |