Referandum
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گرێبه‌ستى فرۆشتنى چه‌ک به عێراق له‌لایه‌ن رووسیاوه
دواى ئاشکرا بوونى گه‌نده‌ڵی گرێبه‌ستى کڕینى چه‌کى نێوان عێراق و رووسیا، نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق وه‌فدێکى تر‌ى ناردۆته رووسیا بۆ سه‌رله‌نوێ گفتوگۆکردنه‌وه له‌سه‌ر خاڵه‌کانى ناو گرێبه‌سته‌که، به‌پێى زانیارییه‌کان له ئێستادا رووسیا گرێبه‌سته‌که‌ى به‌ته‌واوى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و ئاماده نییه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌فده نوێیه‌که‌ى عێراق بکات.
سایتى جه‌ماوه‌رنیوز له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌ى زانیوه که له‌ماوه‌ى رابردوو مالیکى وه‌فدێکى نوێى ناردووه بۆ سه‌رله‌نوێ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى رووسیا له‌باره‌ى کڕینى چه‌ک و پێداچوونه‌وه به خاڵه‌کانى گرێبه‌سته‌که‌ى رابردوودا.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌کان مالیکى داواى کردووه ئه‌و 195 ملیۆن دۆلارى وه‌ک گه‌نده‌ڵى له گرێبه‌سته‌که‌ى پێشوودا ئاشکرا بووه حکومه‌تى رووسیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک چه‌ک بداته حکومه‌تى عێراق، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى جه‌ماوه‌رنیوز ئاشکراى کرد که وه‌فده‌که نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێک و رووسیا سه‌ر له‌به‌رى گرێبه‌سته‌که‌ى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
گرێبه‌سته‌که‌ى نێوان حکومه‌تى عێراق و رووسیا به به‌هاى 4,2 ملیۆن دۆلار بوو تیایدا بڕیاربوو رووسیا چه‌ندین جۆرى چه‌کى پێشکه‌وتوو له‌وانه‌ش فرۆکه‌ى میگ و هێلیکۆپته‌رى هێرشبه‌رو ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌کى قورسى تر به عێراق بفرۆشێت، به‌ڵام دواتر گه‌نده‌ڵییه‌کى فراوان به بڕى 195 ملیۆن دۆلار ئاشکرا بوو.
له‌ماوه‌ى رابردوودا په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى له هه‌ریه‌ک له لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایش و لیژنه‌ى نه‌زاهه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌که پێکهێناو دواتر له راپۆرتێک‌دا لیژنه‌که سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵییه‌کان و ناوى تێوه‌گلاوانى له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان ئاشکرا کرد و ماوه‌ى 15 رۆژه ئه‌و راپۆرته له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق کراوه تاکو له‌گه‌ڵ داواکارى گشتى عێراق گه‌نده‌ڵکارانى ئه‌و گرێبه‌سته بده‌نه دادگا