هه‌ندێك كه‌س له جێگه‌ی خۆیاندا دانانیشن
ئه‌ردۆگان سه‌ردانی شاری عه‌نتابی كرد، له‌وێ وتارێكی بۆ جه‌ماوه‌ر پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به به‌ده‌په كرد و وتی:
“هه‌ندێك كه‌س له جێگه‌ی خۆیاندا دانانیشن، دانیشن له جێگه‌ی خۆتان. ئه‌گه‌ر پله‌ت ده‌وێت؟ هه‌ته. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانت ده‌وێت؟ پهرلهمانتارت هه‌یه. ده‌ته‌وێت بچیته ناو په‌رله‌مان؟ چوویته ناو په‌رله‌مان. ده‌ته‌وێت ببیته سه‌رۆك كۆمار؟ ده‌بیته سه‌رۆك كۆماریش. ئیتر چیت ده‌وێت؟ دانانیشن هه‌ر ده‌ڵێن كێشه‌ی كورد، كێشه‌ی كورد. من شتێكی وا ناناسم كه كێشه‌ی كورد بێت. بۆ كێشه‌ی برا كورده‌كانم به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ كوردایه‌تی نه‌خێر، حه‌ز له برای كوردی خۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام كوردایه‌تی ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه. ئێمه سیاسه‌تی ره‌د و نكۆڵی و بهتورككردنمان قبووڵ نه‌كرد و وتمان نه‌خێر، چونكه مرۆڤمان خۆش ده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا دروستی كردووه. هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر برایانی كورد و تورك و عه‌ره‌ب یه‌ك هه‌ڵوێسته، چونكه ئێمه له‌به‌ر خوا ئێوه‌مان خۆش ده‌وێت. ئێمه وتمان یه‌ك میلله‌ت و یه‌ك ئاڵا و یه‌ك نیشتیمان، چونكه ئه‌م وڵاته، بۆ هه‌مووانه به كورد و تورك و لاز و چهكهز و زازا و عه‌ره‌به‌وه.