مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كێتی، یه‌كێتی خۆیه‌تی
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
ئه‌گه‌ر به‌پێی هاوكێشه‌ی فه‌رمانڕه‌واو به‌رهه‌ڵستكار، سه‌یری قۆناغی تێكچوونی باری ته‌ندروستیی تاڵه‌بانی بكرێت، ئه‌وا گریمانه ئه‌وه‌یه كه، ئه‌گه‌ری لێكترازانی تر له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیدا، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا بێت، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی سیاسیی كوردستان ئه‌وه‌یان دوپاتكردۆته‌وه كه لاسه‌نگیی هێز له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتیدا، له‌رابردوودا بێ زیان نه‌بووه ئه‌گه‌ر نه‌وترێ زیانی زۆری داوه.
له‌وه‌ته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبووه (2009ز)، به‌ئاشكرا یه‌كێتی، له‌كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌و بواردا، كه‌وتۆته هه‌ندێ سازشی ناڕاسته‌وخۆوه (چمنی) له‌گه‌ڵ پارتیدا‌و ئه‌م هێزه‌ی دواییش بۆته هێزی سه‌ره‌كی. ململانێی سه‌ختی نێوان گۆڕان‌و یه‌كێتییش تاسه‌روه‌ختی لێكگه‌یشتنی ده‌باشان-ی نێوانیان، هێنده‌ی تر له‌وزه‌ی ئه‌م دوو هێزه‌ی بچڕیوه‌و خستوێتییه خزمه‌تی گه‌وره‌كردنی رۆڵی پارتییه‌وه له‌ناو هه‌رێم‌و له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ش.
پارتی، له‌م هاوكێشه‌یه‌دا، گوناهێكی سیاسیی دیاریكراوی نییه. ئه‌و نه‌داوای له‌نه‌وشیروان مسته‌فاو هه‌ڤاڵه‌كانی كردبوو ریزه‌كانی یه‌كێتی به‌جێبهێڵن، نه‌فشاریشی خستبووه‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه مسته‌فاو هاوه‌ڵه‌كانی مه‌حكوم به‌جیابوونه‌وه بكات. ئه‌م لاسه‌نگییه سیاسییه‌ی هێز له‌نێوان پارتی‌و (هاوپه‌یمان)ه‌كه‌یدا، زاده‌ی هیچی دی نییه ئیراده‌ی یه‌كێتییه‌كان خۆیان نه‌بێت، ده‌ردێكی كوشنده‌ی یه‌كێتییانه به‌ئیمتیاز!.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌چاره‌نووسی یه‌كێتی هه‌بێت له‌غیابی تاڵه‌بانیدا، ئه‌م مه‌ترسییه له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌وه نایه‌ت. سه‌یره هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌كه‌سی قبوڵ ناكه‌ن یه‌كێتی لاوازبكات. فڕێدانی ئه‌م په‌یامه به‌گوێی گشتیی‌دا، مانایه‌كی نییه. ئه‌مڕۆ پارتی، به‌خوێندنه‌وه‌ی دیمه‌نی سیاسی، له‌هه‌ر كاتێك زیاتر پێی خۆشه یه‌كێتی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و دابه‌شنه‌بێت، گۆڕانیش ئه‌گه‌ر دڵنیاش نه‌بێت له‌وه‌ی لێكگه‌یشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بچنه پێشه‌وه، ئه‌وا لانیكه‌م، به‌وه ئاسووده نابێت غیابی تاڵه‌بانی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارتیدا بشكێته‌وه، نه ئێران‌و نه ئه‌مریكی‌و به‌ریتانی‌و نه هیچ هێزێكی تری ده‌ره‌كییش پێیانخۆش نابێت دۆخی هه‌رێم سه‌ر بۆ تێكچوونی هه‌ندێ هاوكێشه بكێشێت كه ده‌شێت هاوسه‌نگیی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی رایگرتبن، بۆیه په‌یامی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ته‌نها بۆ ناوخۆی خودی یه‌كێتی خۆیه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه ترسێكیان هه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر له‌هه‌ڤاڵانی خۆیانه نه هێزی تری ده‌ره‌كی!.
به‌ر له‌هه‌فته‌یه‌ك، له‌دیدارێكی كورتدا، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی (م.س)ی یه‌كێتی دڵنیایی ئه‌وه‌ی دامێ كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده زۆرن هه‌ڤاڵانیان ده‌ستیان پێوه‌بگرن، به‌ڵام خۆی له‌وه‌ڵامی پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كه نه‌دا كه: چۆن‌و كێ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌كات ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانییان له‌ناودا نه‌بێت؟ گه‌وهه‌ری مه‌ترسییه‌كه‌ش له‌م خاڵه‌دایه، واته سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتی چۆن گرفتی براگه‌وره چاره‌سه‌رده‌كه‌ن؟.. هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیدا، به‌ڵێنیان داوه نه‌هێڵن یه‌كێتی لاوازببێت، به‌ڵام تائێستا ناشزانن چۆن‌و به‌چی؟ ئه‌وان، پێش هه‌موان، ده‌زانن هه‌رگیز براگه‌وره‌ی وه‌ك تاڵه‌بانییان نییه، بۆیه هه‌ر هه‌موویان له‌م مه‌ترسی‌و راستییه ترسناكه‌دا ده‌ژین.
سه‌رچاوه: هاوڵاتی