دیالۆگی ئاشتی له‌نێوان كورد‌و ئه‌نقه‌ره
دیالۆگی ئاشتی له‌نێوان كورد‌و ئه‌نقه‌ره
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
دیالۆگێك له‌توركیا له‌نێوان حكومه‌ت و ئۆجه‌لان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ئارادایه. ئه‌م دیالۆگه‌تا ساڵی پار له‌ڕێی لایه‌نی سێیه‌م، به‌دزییه‌وه‌و به‌بێ هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمی، به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڵام له‌كۆتایی ساڵی پار ئه‌نقه‌ره‌دوو هه‌نگاوی تری بۆ پێشه‌وه‌هه‌ڵهێنا، یه‌كه‌میان ئاشكراكردنی گفتوگۆكانی بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی په‌كه‌كه‌به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌خاڵی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و دووه‌میان ئه‌نجامدانی وتووێژی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان نه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانی په‌كه‌كه‌له‌ئۆسلۆ. ئه‌مه‌ده‌شێ وا لێكبدرێته‌وه‌كه‌ئه‌نقه‌ره‌مه‌به‌ستێتی بگا به‌سه‌ره‌نجامێكی دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌بۆ كۆتاییهێنان به‌مه‌سه‌له‌ی كورد.
به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ردۆگان له‌لێدوانێكیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌شتێك نییه‌له‌توركیا پێی بوترێ مه‌سه‌له‌ی كورد‌و له‌لێدوانه‌كه‌دا دووجار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌كه‌ناسنامه‌ی كوردی له‌توركیا نییه. ساڵی 2005 ئه‌ردۆگان بۆ یه‌كه‌مجار دانی به‌وه‌دا نا كه‌مه‌سه‌له‌ی كورد له‌توركیا هه‌یه، به‌ڵام پاش شه‌ش ساڵ له‌م لێدوانه‌ی په‌شیمان بووه‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌مه‌سه‌له‌ی كورد له‌توركیا نییه.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی میدیاكان به‌و جۆره‌گوزارشتیان له‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگان كردووه‌كه‌ده‌شێ به‌ڵگه‌ی سه‌رلێشێواوی بێ، به‌ڵام پێده‌چێ مه‌سه‌له‌كه‌رووخسارێكی تری پێوه‌دیار بێ و زۆرتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌رێككه‌وتنه‌كه‌بێ كه‌خه‌ریكه‌ئۆجه‌لان و ئه‌نقه‌ره‌گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، ئه‌گه‌ر ده‌قاوده‌ق جێبه‌جێ بكرێ، ده‌شێ ئاشتی بۆ كوردستان بگێڕێته‌وه‌و به‌شێكی گرنگی مافه‌كه‌لتوورییه‌كان بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر بكات. لێدوانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌ردۆگان زۆر به‌وردی گوزارشت له‌گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ده‌كا كه‌هیچ داننانێكی به‌مه‌سه‌له‌ی كورددا تێدا نییه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ناسنامه‌ی كورد تێدا نابینرێ. ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه‌وا ده‌نراوه‌كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ و له‌ده‌ستووری داهاتووی توركیادا ناسنامه‌ی(توركیایی) جێی ناسنامه‌ی(توركی) بگرێته‌وه. به‌مجۆره، ناسنامه‌كۆنه‌كه‌مۆركی ئیتنیكی لێ داده‌ماڵدرێ و مۆركێكی (جوگرافیایی) یان (ده‌وڵه‌تی)ی پێ ده‌به‌خشرێ كه‌ئه‌مه‌ش هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ هیچ مه‌سه‌له‌و ناسنامه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی توركیا ناهێڵێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مه‌ئه‌نقه‌ره‌رزگار ده‌كا له‌سه‌لماندنی ئۆتۆنۆمی و ناچاری ناكا دان به‌پێویستیی بوونی قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردیدا بنێ.
له‌بری ئۆتۆنۆمی، رێككه‌وتنه‌كه‌پێشنیاز ده‌كا ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان به‌پارێزگاكانی هه‌موو توركیا بدرێ كه‌ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك نزیكه‌له‌پڕۆژه‌كه‌ی ساڵی(1966) حكومه‌تی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق عه‌بدولڕه‌حمان به‌زازو تاڕاده‌یه‌كیش نزیكه‌له‌ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئێستای عیراق.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌نقه‌ره‌جه‌خت ده‌كاته‌سه‌ر پێویستی چه‌ك داماڵینی په‌كه‌كه. ئه‌م خاڵه‌ش یه‌كێ له‌خاڵه‌بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پڕۆژه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌و به‌كرده‌وه، ئه‌م خاڵه‌بۆ توركیا سه‌ره‌كیترین خاڵه. بایه‌خی ئه‌م خاڵه‌بۆ ئه‌نقه‌ره‌له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌پڕۆژه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌به‌بێ جێبه‌جێكردنی چه‌ك داماڵینه‌كه‌هیچ بایه‌خێكی نابێ، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م خاڵه‌تائێستا ده‌رفه‌تێكی وا بۆ په‌كه‌كه‌پێك ناهێنێ كه‌له‌حزبێكی چه‌كداره‌وه‌ببێت به‌حزبێكی سیاسی. ئه‌مه‌ش ده‌شێ هه‌ندێ كێشه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه‌ئه‌وه‌ی كه‌به‌كرده‌وه‌بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ده‌دا قه‌ندیله‌نه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی تر.
سه‌رچاوه: كوردستانی‌نوێ