Referandum
ده‌ستیجی: پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی به تیرۆر ناهێنێت
مسته‌فا ده‌ستیجی سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی گه‌وره له باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه، وتی: له هه‌موو كه‌سێك زیاتر ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌تیرۆر بێت، ده‌مانه‌وێت له‌م وڵاته‌دا كورد و تورك و عه‌له‌وی و سونی برایانه بژین، به‌ڵام پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی به تیرۆر ناهێنێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و ئیسرائیل و بارزانی له نێو پرۆسهكهدان.