Referandum
تانه‌ر یه‌ڵدز: بۆڕییه نه‌وته‌كه به‌رهه‌می پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه
تانه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری وزه‌ی توركیا ده‌رباره‌ی راكێشانی بۆڕی نه‌وت له نێوان باكووری عێراق و توركیا، وتی: ده‌توانم بڵێم ئه‌و بۆڕییه، ئه‌نجامێكی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده، ئێمه هه‌ستیارییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ره‌چاو ده‌كه‌ین، كارێكی وه‌ها ناكه‌ین كه حسابی نه‌بوون بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ندی بكه‌ین.
له باكووری عێراق، 39 كۆمپانیای 19 وڵات 5 ساڵه كار ده‌كه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، مادام كێشه نییه، ئه‌مه گرێبه‌ستی بازرگانییه و ئێمه‌یش بۆمان هه‌یه و ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین. ئێستا له عێراق هایدرۆكاربۆن له ئارادایه و به گوێره‌ی یاساكه 17%ـی داهاتی نه‌وت بۆ باكووری عێراق و 83%ـیش بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ندییه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مه به دروستی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه توركیا ئه‌و كاره به دی بهێنێت.