هه‌ڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سوریا

بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌ک پیشانده‌ری بابه‌تێکه، له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی زۆر له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا ڕووی داوه، به‌ڵام زیاتر له کوده‌تا له کۆشکی ڕێبه‌ران و سه‌رۆک کۆمارانی عه‌ره‌ب بووه تاکوو ڕاپه‌رینێک، ئه‌گه‌رچی خۆیان به ڕاپه‌ڕین ناوی ده‌به‌ن. ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه کۆپی له ئه‌زموونه سێکۆلار، نه‌ته‌وه و ئیسلامگه‌راییه‌کان له وڵاتانی دیکه بوو که دروشم و ئایدۆلۆژیا له‌سه‌ریان زاڵ بوو، که ڕێکخراوه و یاسای ده‌ستووریان له‌سه‌ر دروست ده‌بوو و داده‌مه‌زرا. هه‌روه‌ها مافی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێناسه ده‌کرا.
گواستنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌سه‌ربنه‌مای ژیانی دیموکراسیانه یه‌که‌م جار له سه‌ده‌ی نوێ‌دا له عێراق هاته‌ئاراوه که مافی هه‌موو گرووپ و نه‌ته‌وه‌کان به هه‌ر بیروڕایه‌کی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تێیدا پارێزرا. عێراق ئه‌زموونێکی نوێ و بێ وێنه‌ی ده‌ستپێکرد که له‌ژێر سێبه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی بیانی، داگیرکاری، چالاکی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درا. سه‌ره‌ڕای که‌ش و هه‌وایه‌کی به‌م جۆره و که‌م و کورتی و هه‌روه‌ها که‌مایه‌سی زۆره‌وه، عێراق توانیویه ده‌ستکه‌وتێکی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنێ و به زۆربه‌ی ئامانجه‌کانی بگات.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له توونس، میسر، لیبیا، یه‌مه‌ن، سووریا، به‌حره‌ین و… ده‌ستیپێکرد، هاوسه‌نگییه‌کانی پێشوو هه‌مووی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. ناوچه‌که ئه‌مڕۆ به‌ره‌و هاوسنگی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت. له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا کێشه‌ی زۆر دروست ده‌بێت و دژواری زۆر ڕوو ده‌دات که پێش به جه‌ماوه‌ر ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له دیاری کردنی چاره‌نووسیان سه‌رکه‌وتوو بن. له حاڵێکدا که ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌یانهه‌وێت مافی خه‌ڵکی بده‌ن.
ئێستا که وڵاتان و ناوچه به گشتی له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌وری مێژووییان که ماوه‌یه‌که له ده‌ستیان داوه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئه‌م ئامانجه خۆی له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌کی جیددی ده‌بینێته‌وه. ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورووپا ڕایانگه‌یاندووه که هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده له عێراق و شوێنه‌کانی دیکه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ سووریا تا به شێوه‌ی فه‌رمی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده له په‌یوه‌ندییان و له‌سه‌ره‌وه‌یان به‌ره‌ی ئه‌لنه‌سر، چالاکی بکه‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا به شێوه‌یه‌کی جێی نیگه‌رانی پێداگری ده‌کات. له حاڵێکدا ده‌بێ له بیری ڕێکخستنی گرووپێکی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی بن که بڕوایان به دیموکراسی بێت و خۆڕاگری ڕاسته‌قینه له به‌رانبه‌ری ئیسرائیل‌دا به فه‌رمی بناسێت. تاکوو له بارودۆخی ئه‌سه‌فباری ئێستا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام به داخه‌وه ڕێگایه‌کی دیکه‌یان هه‌ڵبژاردووه.
له به‌رانبه‌ری ئه‌م ڕاستێنه‌دا، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به‌ره‌ی ئه‌لنه‌سریان خسته لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌یره، لێدوانه‌کانی لۆران فابیووس، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له کۆنفڕانسی “هاوڕییانی سووریا” له مه‌راکیشدا بوو که عێراقیشی تێیدا به‌شدار بوو. به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسا که له ڕێککه‌وتی 13/12 بڵاوی کردۆته‌وه، ڕایگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که له مه‌راکیشدا به‌شدار بوون هه‌ڵوێستی یه‌کده‌نگیان دژی ئه‌مه‌ریکا بوو. ئاشکرایه که به‌ره‌ی ئه‌لنه‌سر له سووریا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو چالاکی کردووه و سه‌رۆکی ئیئتیلافه‌که‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جه‌ختی کردووه. له فه‌ڕه‌نساش داوا ده‌که‌ین هه‌مان هه‌ڵه که ئه‌مه‌ریکا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاڵیبان کردی، دووپات نه‌که‌نه‌وه. به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌سه‌ر تیرۆریسم سه‌رمایه‌دانه‌ریی بکه‌ن، چونکوو تیرۆریسمه که له‌سه‌ر سه‌رمایه‌دانه‌ریی ئه‌وان ئه‌وپه‌ری قازانج وه‌رده‌گرێت.
تیرۆریسم خۆی له چوارچێوه‌ی هیچ سنوور و ئایینێک نابینێته‌وه، کاتێ که ده‌بێت به دوژمن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوژمنی دوژمنه‌که‌شی ده‌بێت به دوژمن و ئاگریان لێ گه‌ش ده‌کاته‌وه، به هه‌مان شێوه‌یه که ڕۆژێک ئاگر له وڵاتی ئێمه هه‌ڵگیرسا و به هه‌مان شێوه که له نیۆیۆرک و مادرید و شوێنه‌کانی دیکه‌ش هه‌ڵگیرسا، ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیردرێت که نابێت ئیسلام به تیرۆریسم تاوانبار بکه‌ن، به‌ڵکوو ده‌بێ پێش هه‌مووی شتێک ئاوڕێک بده‌نه‌وه له سیاسه‌ته‌کانیان که له سه‌ره‌تا، نه‌ک له کۆتایی ڕێگادا گرتوویانه‌ته به‌ر.
سه‌رچاوه: كوردپرێس