Referandum
كلچدار ئۆغلۆ، پشتگیری له پرۆسه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئیمراڵی كرد
كه‌مال كلچدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی جه‌هه‌په، ده‌رباره‌ی ده‌ستكردن به دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئیمراڵی، وتی:
“سه‌ره‌ڕای هه‌ڵه‌كانی پێشووی ئاك پارتی، ئێمه پێشینه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاك پارتی ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه. له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا چه‌ند پره‌نسیپێكمان هه‌یه، كه ئاك پارتی ده‌بێت ره‌چاویان بكات. یه‌كه‌میان ده‌بێت نیازپاك بێت و بڵێ من ده‌مه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌م. ده‌شبێت زانیاریی بداته ئێمه و په‌رله‌مان. هیچ شتێكی شاراوه نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ره‌چاو نه‌كات، ناتوانێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه وه‌ك جه‌هه‌په نامانه‌وێت خوێن له‌م وڵاته بڕژێت و پێمان وایه به عه‌قڵ و لۆژیكه‌وه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ده‌شبێت داوای ئاشتی بكه‌ین بۆ وڵاته‌كه‌مان و هه‌موو جیهان بكه‌ین.