سوپای توركیا، ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانییه‌ی ئاشكرا كرد

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ 68 چه‌كداری تێدا بووه‌ و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 46 چه‌كدار كوژراون، كه‌ 12ـیان ئافره‌ت بوونه‌. هه‌ندێك له‌ برینداره‌كانیش له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ ده‌ستگیر كران و هێندرانه‌ توركیا.

 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینیدا له‌ دیاربه‌ركر، 10 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژرا، كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسی ناوچه‌كه‌ بووه‌. هه‌روه‌ها دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ریش فڕۆكه‌كان ناوچه‌ی زاپی باكووری عێراقیان بۆردومان كرد و 20 بنكه‌ی په‌كه‌كه‌ كرانه‌ ئامانج.

Bersiv :

Nêrîna te
Nav: