زیاتر له دوو ملیۆن هاوڵاتی سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمیان كردوه
له‌و كۆنگره رۆنامه‌نوسیه‌دا نارد رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم زیانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2012 دا دوو ملیۆن و 217 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پار له %30 ی زیادی كردوه، له‌و ژماره‌یه سه‌دا 80 گه‌شتیاری ناوخۆ و سه‌دا 20 ی گه‌شتیاری ده‌ره‌وه‌ن.
نادر رۆستی وتیشی: “444 میوانخانه و 242 مۆتێل و 54 گوندی گه‌شتیاری و هه‌زار و 480 رێستۆرانت و كافتریا و 41 هه‌زار و 787 قه‌ره‌وێڵه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه ئه‌ویش له‌ساڵی رابردوو به‌هه‌مانشێوه‌ی رێژه‌ی گه‌شتیاران به به‌رێژه‌ی له %30 ی زیادی كردوه.
راشیگه‌یاند: 30 پڕۆژه به‌بڕی 27 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت و 47 پرۆژه‌ی پێشنیازكراویش بۆ ئه‌مساڵ به‌بڕی 41 ملیار دینار بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
زیادبوونی ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 ده‌ستنیشانكراوه.
(خه‌ندان)