ئه‌ردۆگان وه‌ڵامی پرسیاره‌ گرینگه‌كه‌ی دایه‌وه‌

ئه‌وه‌ جێگه‌ی مشتومڕ بوو، كه‌ له‌ سه‌روه‌ختی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا، سوپای توركیا چی ده‌كات؟ ئه‌ردۆگان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه‌ و وتی: “سوپای توركیا له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان داوه‌، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ كار ده‌هێنێت. له‌م قۆناغه‌ تازه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سوپا داوای ده‌سه‌ڵاتی كرد بۆ ئه‌نجامدانی كارێك، ده‌بێت داوا له‌ ئێمه‌ بكات. له‌ كاتی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌دا، ئێمه‌ به‌ نووسراو ئه‌وه‌ دیاری ده‌كه‌ین كه‌ سوپا چی هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت، ئێستا پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و مێدیا و ئه‌كادمیستان و سه‌ندیكا و لایه‌نه‌كان، هه‌وڵی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ ده‌ده‌ن، تا كۆتایی به‌ خوێنڕشتن بێت.

Nerîna min :