Referandum
یه‌ڵدز: توركیا ناتوانێت خۆی له هیچ پڕۆژه‌یه‌ك دوور بخاته‌وه
تانه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی به ئاگاداری حكوومه‌تی ناوه‌ندی رێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی باكووری عێراق واژۆ كراوه، وتی: “توركیا به‌رانبه‌ر هیچ پرۆژه‌یه‌ك ناتوانێت خۆی دوور بخاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه ته‌نیا 100 كیلۆمه‌تر دوور بێت، ئه‌وه هه‌ر خۆی دوور ناخاته‌وه”.
وتیشی: عێراق یه‌كپارچه‌یه و توركیا له هه‌موو لایه‌ك زیاتر گرینگی به‌و یهكپارچهییهی داوه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شداریی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی باشووری عێراقمان كرد و كه‌س هیچی نه‌وت، بۆچی ئێستا به‌رانبه‌ر باكووری عێراق قسه ده‌كه‌ن؟ ئه‌و داهاته‌ی له باشوور، یان باكوور بێته به‌رهه‌م، بۆ هه‌موو عێراقه.