Referandum
یادی ئه‌و وه‌حشییه‌ته كرایه‌وه
هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی بالیسان، كه له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن ئه‌نجام درابوو، به ڕێوره‌سمێك یاد كرایه‌وه و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كورد به‌شداریی یاده‌كه‌ی كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا وتی: “له ساڵی 1987ـدا به هێرشی كیمیایی، رژێمی به‌عس، كوردانی كۆمه‌ڵكوژ كرد و ئه‌و كه‌سانه‌ی به برینداری رزگاریان بوو، له لایه‌ن رژێمه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشییانه له ناو بردران، ئێستایش گۆڕغه‌ریبن.
بارزانی وتیشی: پێویسته حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، به بڕیارێكی تایبه‌ت قه‌ربووی زیانلێكه‌وتووان بكاته‌وه، به‌و شێوه‌یه تۆزێك له ئازاریان كه‌م بكاته‌وه. ئێمه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاله‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه كه یارمه‌تی كه‌سوكاری قوربانیان بده‌ین و برینداران چاره‌سه‌ر بكه‌ن.