ھەزار و سەد كۆمپانیای توركی و 31 هه‌زار تورك له كوردستانن
31 هه‌زار تورك له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و ساڵ له دوای ساڵیش ژماره‌ی كۆمپانیاكان له زیادبووندان. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به 10 تاكو 12 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نشینگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ست كه‌وتوون 1100 كۆمپانیای توركی و زیاتر له 31 هه‌زار هاووڵاتیی توركی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و نیشته‌جێن كه زۆربه‌یان له شارى هه‌ولێرن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه جگه له كاركردنی كۆمپانیا توركیه‌كان له بواری بازرگانی به‌م دواییانه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی توركی گرێبه‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وتیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تر وه‌رگرتووه كه دواهه‌مینیان گرێبه‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وته له كێڵگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر.
سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی راگه‌یاند زیادبوونى كۆمپانیا و هاووڵاتیانى تورك له هه‌رێم بۆ باشتربوونى بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوتیشی “قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به 10 تاكو 12 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێ و سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سێ به‌رامبه‌ر بووه.
سینان چه‌له‌بی گوتیشی “حكومه‌تی هه‌رێم له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌مانه‌وێ هیچ جۆره كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان نه‌بێت”.