وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، تووشی نه‌خۆشی هات، شه‌وی رابردوو جارێكی دیكه باری ته‌ندروستیی خراپ بووه‌وه و به بڕیاری پزیشكه‌كان، له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا.
هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد، په‌ڵه‌یه‌كی خوێنی مه‌ییو له له‌شیدا دۆزرایه‌وه و به‌خێرایی خرایه ژێر چاودێریی پزیشكییه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، كلینتۆن ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری نیۆیۆرك، له ژێر چاودێریی پزیشكیدایه و لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات ده‌بێ له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه.
هیلاری كلینتۆن، له دوایین رۆژه‌كانی به‌رپرسیارێتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه و كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، جۆن كه‌ری، سیناتۆری ناسراوی ئه‌مه‌ریكا، شوێنی هیلاری كلینتۆن له كابینه‌ی دووه‌می ئۆبامادا ده‌گرێته‌وه.