Referandum
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل تۆغلۆق و سڕی ساقق كۆ بووه‌وه، گۆڕانكاریی له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نكه‌ره ئه‌نجام دا و بڕیاری دا سه‌ردانی باره‌گه‌ی به‌ده‌په بكات. دواتر بارزانی چووه باره‌گه‌ی به‌ده‌په و له لایه‌ن ده‌میرتاش و گوڵتان كشاناك و به‌رپرسانی دیكه‌وه پێشوازی لێ كرا.
بارزانی له‌وێ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشتر پشتگریی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كردووه و بۆ له‌مه‌ودوایش له‌و پشتگیرییه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌میرتاشیش خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی ده‌ربڕی و وتی: بڕوامان به‌وه‌یه كه هه‌ولێر زیاتر پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات.