Referandum
له دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالاندا ئێمه خاوه‌نی ئه‌زموونین
به‌شیر ئاته‌لای ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالان وتی:
“ئه‌مجاره له دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالاندا ئێمه خاوه‌نی ئه‌زموونین و ئه‌گه‌ر پشتگیری له پرۆسه‌كه بكرێت، خێراتر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌یش شتێكی زۆر باش ده‌بێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌زموونه‌كانی پێشووترمان هه‌نگاو ده‌نێین و ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی تیرۆر به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت. پێم وایه ده‌توانین ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه توركیا له جاران به‌هێزتره. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره پلانگێڕییه‌ك هۆشیار بین و رێگه‌یان پێ نه‌ده‌ین.