سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌رێز هانس وه‌رنه‌ر ئه‌هرێنبێرگ ده‌كات
ئه‌مرۆ شه‌ممه 12/1/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكردله به‌رێز هانس وه‌رنه‌ر ئه‌هرێنبێرگ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له پارتی لیبراڵ.
له دیدارێكدا ، كه كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی بوو ، به‌رێز هانس وه‌رنه‌ر سڵاوی په‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا وسه‌ركردایه‌تی پارتی لیبراڵی به‌سه‌رۆك بارزانی گه‌یاندو رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته نموونه‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه ، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئه‌منی و سه‌قامگیرییه‌وه كه ئه‌مه‌یش هانده‌رێكه بۆ وڵاته‌كه‌ی كه كاری وه‌به‌رهێنانی تیا ئه‌نجام بدات و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی به‌ره‌و پێشتر ببات.
هه‌روا به‌رێزیان باسی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد‌و رایگه‌یاند كه به‌وسه‌ردانه‌ی گه‌یشته راستی ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه به درێژایی مێژوو له كورد كراوه و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ڕیری بۆ ئه‌و كاره‌چاكانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ناوچه‌كه‌و كه‌سوكاری قوربانیان ئه‌نجامی داوه .
سه‌رۆك بارزانی، وێرای خستنه‌ڕووی ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هێنراوه ، به‌ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا زانی كه زیاتر بایه‌خ به ناوچه‌كه‌و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه تیانه بدات وكاریش بۆ ناساندنیان وه‌ك تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی بكات.
تاوتوێكردنی ره‌وشی سیاسی عیراق و ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه دوچاری بۆته‌وه‌و هه‌روا مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێم و چۆنیه‌تی هاریكاریكردنیان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌بوو.