Referandum
دانوستاندنی میت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نایاساییه
كلچدار ئۆغلۆ: دانوستاندنی میت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نایاساییه
كه‌مال كلچدار ئۆغلۆ سه‌رۆكی جه‌هه‌په، ئاماژه‌ی به دانوستاندنی نێوان ئیمرالی و میت كرد و وتی: به گوێره‌ی یاساكان، ئه‌ركی میت له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاساییشی میللی دیاری ده‌كرێت، ئایا ده‌سته‌ی ئاساییشی مییلی ئه‌و ئه‌ركه‌ی به میت داوه یان نا، ئه‌گه‌ر پێی نه‌دابێ ئه‌وا پێشێلكاری ده‌ستوور و یاسایه.
وتیشی: خۆكێشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور، به مانای چه‌كدانان نایه‌ت و به گوێره‌ی یاساكان، ئاسانكاری بۆ خۆكێشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه، یاسایی نییه.