Referandum
ئۆجئالان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌كته‌رێكی گرینگه
ئارنچ: ئۆجئالان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌كته‌رێكی گرینگه
بوڵنت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ی گوایه دوای ده‌ستكردن به دانوستاندن، ئۆجئالان بووه‌ته كه‌سێكی گرینگ و باڵا، وتی:
“با ئێمه به دروستی قسه بكه‌ین، ئۆجئالان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌كته‌رێكی گرینگه، با تاوانه‌كانی پێشتری له لایه‌ك دابنێین، ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌وه‌مان خستووه‌ته رۆژه‌ڤی خۆمان كه تیرۆر له ناو ببه‌ین، كه وایه، ده‌بێت قبووڵی بكه‌ین ئۆجئالان ئه‌كته‌رێكی گرینگه. ئێمه هه‌نگاو له چوارچێوه‌ی راستیدا ده‌هاوێژین، ئه‌گه‌ر توانیمان له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وین، توركیا له به‌ڵای 40 ساڵه رزگاری ده‌بێت. ده‌بێت ئه‌وه به‌لاوه نێین كه ئۆجئالان ده‌بێته كه‌سێكی گرینگ یان نا، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له پێش چاو بێت چۆن سوودی لێ وه‌ربگرین.