ئه‌ردۆگان: رێگه ناده‌ین باخچه‌لی كاری تێكده‌ری ئه‌نجام بدات
ئه‌ردۆگان لێدوانێكی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه دا و وتی: ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به هۆی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، گه‌نجانی لایه‌نگری پارته‌كه‌ی ده‌ڕژێنێته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاری تێكده‌ری ئه‌نجام بده‌ن. باخچه‌لی باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر تیرۆر كۆتایی پێ بێت، زه‌مینه‌ی نامێنێت، بۆیه گه‌نجانی خۆی ده‌ڕژێنێته سه‌ر شه‌قام. با باخچه‌لی ئه‌وه باش بزانێت، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌و كاره ناده‌ین و ئه‌گه‌ر وا بكات كه ئه‌و دیمه‌نانه‌ی پێش ساڵی 1980 دووباره بێته‌وه، ئه‌وا به‌رانبه‌ر یاسا باجێكی گه‌وره ده‌دات. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وه ناده‌ین، ئه‌و كاته‌ی تیرۆر له شاخ كۆتایی پێ بێت، له شار كاری تێكده‌ری ده‌ست پێ بكات. به كۆتاییهاتنی تیرۆر، باخچه‌لی و كلچدار ئۆغلۆ نامێنن و له‌و دۆخه‌دا توركیا ته‌نیا یه‌ك شت له ده‌ست ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌و سه‌ركردانه‌یه كه پێشی خۆیان نابینن.