Referandum
گویل: پێویسته چه‌ك دابندرێت
عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا، ده‌رباره‌ی دروستكردنی پیاماقووڵان بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، وتی: “هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه، چه‌ند ئه‌سته‌مه و لێوردبوونه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت، ئه‌م پرسه پێوه‌ندیی به حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و پارته سیاسییه‌كان و هه‌موو هاووڵاتیانی توركیاوه هه‌یه. پێویسته هه‌موو كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه به‌شداریی ئه‌م پرۆسه‌یه بكات. گرینگ ئه‌وه‌یه چه‌ك دابندرێت و پرسی تیرۆر له رۆژه‌ڤی توركیادا نه‌مێنێت و له توركیا به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه برایه‌تی و ئاشتی و ئاسووده‌یی بێته كایه‌وه. بێگومان بۆ ئه‌و كاره‌یش، پێویسته چه‌ك دابندرێت، ده‌رچوون به چه‌كه‌وه، چاره‌سه‌ری نییه.