Referandum
په‌نابه‌رانی سووریا له ناو شه‌ڕی مان و نه‌ماندان
كوردانی سووریا رووبه‌رووی برسیه‌تی بوونه‌وه، بۆیه له‌و زستانه به‌فر و باراناوییه‌دا روویان له باكووری عێراق ده‌نێن و له‌وێیش رووبه‌رووی هه‌لومه‌رجی زۆر سه‌خت ده‌بنه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی به زۆری و زه‌حمه‌تی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌مپه‌كان، ئه‌مجاره له‌وێ ناچار ده‌بن له‌ژێر به‌فر و باران و سه‌رمایه‌كی زۆر سه‌ختی 20 پله‌ی ژێر سفردا بژین.
په‌نابه‌ران له ناو ئه‌و خێمانه‌دا ده‌خه‌ون كه زۆر باریكه و ناوه‌كه‌ی هه‌مووی پڕ ئاو ده‌بێت.
محه‌ممه‌د شه‌ریف، كه یه‌كێكه له دانیشتووانی كه‌مپه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كات له شه‌ڕ رامان كرد، به‌ڵام ئێستا شه‌ڕی به‌فر و باران ده‌كه‌ین، لێره بارودۆخمان زۆر خراپه و كاتێك باران ده‌بارێت خێمه‌كانمان ده‌ڕووخێت.