Referandum
په‌كه‌كه هێزه‌كانی له ناو توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور ده‌كێشێته‌وه
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئۆجئالان و ده‌وڵه‌ت، مانگی پێنجی داهاتوو، په‌كه‌كه هێزه‌كانی له ناو توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور ده‌كێشێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دانوستاندنه‌كانی نێوان ئۆجئالان و ده‌وڵه‌ت گه‌ییشتووه‌ته رێككه‌وتن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پلانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه دیاری كراوه و ده‌بێت تا مانگی 5ـی ئه‌مساڵ حكوومه‌ت چه‌ند چاكسازییه‌ك ئه‌نجام بدات، دوای ئه‌وه په‌كه‌كه هێزه‌كانی خۆی ده‌كێشێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی توركیا. بۆیه‌ش ئۆجئالان بانگهێشتی شاندی به‌ده‌په‌ی كرد و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه په‌یامی ئه‌وه‌ی به په‌كه‌كه گه‌یاند پشتگیری پرۆسه‌كه بكات.
ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت له لایه‌ن به‌ده‌په و قه‌ندیله‌وه، ئه‌و به‌یاننامه‌یه رابگه‌یه‌ندرێت كه ئه‌وان پشتگیری ته‌واو له پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.