وه‌زیری رۆشنبیری توركیا: پلانگێڕییه‌كان زیانیان به پڕۆسه‌كه نه‌گه‌یاند
عومه‌ر چه‌لیك، وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری توركیا، ئاماژه‌ی به كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كرد و وتی: “ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌توانی تێكۆشانی چه‌كداری ئه‌نجام بدات، به هه‌مان شێوه ده‌توانێت بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی رێگه خۆش بكات چه‌كداره‌كان بچنه ده‌ره‌وه‌ی سنووره، ئه‌مه پێویستی به گۆڕانكاریی یاسایی نییه، چونكه ده‌وڵه‌ت ئیراده‌ی هه‌یه و ده‌یخاته روو. ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی بڵێ هه‌ر كات ئه‌وان كشانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنوور ئێمه رێگه‌یان لێ ناگرین، ئه‌وه واته‌ی رێكخۆشكردنه.
وتیشی: ئه‌و پلانگێڕییانه‌ی به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌نجام درا، زیانی به پرۆسه‌كه نه‌گه‌یاند، به پێچه‌وانه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیری بۆ پرۆسه‌كه زیاتر بێت. میلله‌ت ئیتر رێگه به‌وه نادات ئه‌م پرۆسه‌یه تێك بچێت. ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌یش بكه‌م، توركیا گه‌ییشته ئه‌و ئاسته‌ی بڵێ ناسنامه و زمانی زگماگی هه‌موو كه‌سێك، ئازیزترین شته. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بۆچوونه پاشگه‌ز نابنه‌وه.