Referandum
وتاری رۆژنامه‌نووس یاڵچن دۆغان
پلانی ئه‌مه‌ریكا
پلانی ئه‌مه‌ریكا دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردییه و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه‌یش، ده‌یه‌وێت یه‌كه‌مجار فیدراڵییه‌ك له نێوان توركیا و باكووری عێراق دروست بێت و دواتر كورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت.
له‌سه‌رده‌می تۆرگوت ئۆزال، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار نه‌خشه له‌سه‌ر كه‌ركووك و مووسڵ ده‌كێشرا و به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی باكووری عێراقیان كرد و له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی دانیشتن، تاڵه‌بانی ئه‌و كاته سه‌رۆك كۆمار نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریگه‌ر بوو له ناوچه‌كه. به‌رپرسانی توركیایش ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ئۆزال باسی فیدراڵی توركیا و عێراقمان كرد، واته فیدراڵیی نێوان تورك و كورد. ئه‌و پلانه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا سه‌رنه‌كه‌وت، به‌ڵام هێشتا له هزردا ماوه.