Referandum
هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه سنووری رۆژئاوای كوردستان دابخات
مه‌حموود عوسمان په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ فوڕات نیوز له باره‌ی داخستنی سنووری رۆژئاوای كوردستان وتی:
“هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه سنووری رۆژئاوای كوردستان دابخات، ده‌وڵه‌تانی ده‌ورووبه‌ر سنووری خۆیان به رووی كورددا دانه‌خستووه، چۆن كورد سنووری خۆی به رووی كورددا داده‌خات؟ ده‌بێت كوردانی سووریا یه‌ك بگرن و خۆیان به‌هێز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مافه‌كانیان.
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا، وتی:
“با ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت حكوومه‌تی تورك، دژی كورده و ئه‌ردۆگان نیه‌تێكی وه‌های نییه كه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، قسه‌كانی ته‌نیا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.