هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوایان راگه‌یاند
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره كورده‌كانی رۆژ ئاوا
:له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سالار هونه‌رمه‌ندی به ناوباگی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا ده‌ڵێ
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بیرۆكه‌ی كه‌ناڵی كوردسات بوو ، له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، له‌كاتێكدا داوای به‌هاناوه‌چونمان له خه‌ڵك ده‌كرد وه‌كو هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی
هه‌موو خه‌ڵك په‌رۆشی ناردنی كۆمه‌ك بون بۆ ئاواره‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری كه‌ل و په‌ل و پێداویستی رۆژانه‌یه له لایه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری مادیش له رێگه‌ی حسابێكی بانكیه‌وه كه تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته دانراوه كۆده‌كرێته‌وه پاشان به رێگه‌ی un ده‌درێته ئه‌و ئاوارانه