Referandum
نێچیرڤان بارزانى: له پێشخابوور پردێك بۆ گه‌یاندنى كۆمه‌ك بۆ ڕۆژاوا ده‌كه‌ینه‌وه
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى كانوونى دووه‌مى 2013، له ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له هه‌ولێر، له وه‌ڵامی هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تیكردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕۆڵی ئه‌وانه‌وه بۆ گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ كوردانی سووریا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌ڕای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگی سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه.