Referandum
ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر كوشتنی سێ چالاكه كورده‌كه‌ی پاریس ده‌ربڕی
دوای مه‌سعوود بارزانی، به‌رهه‌م ساڵح و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر كوشتنی سێ چالاكه كورده‌كه‌ی پاریس ده‌ربڕی.
سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كه‌ی پاریس به‌رده‌وامه و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و هێرشه بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و زیندانه سیاسییه‌كان و پارتی رزگاری كوردستان و پارتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پارتی ئازادی و دیموكراتی، به ده‌ركردنی به‌یاننامه سه‌ركۆنه‌ی رووداوه‌كه‌یان كرد.