میت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌كه‌كه دیداری ئه‌نجام داوه
رۆژنامه‌نووس گوینه‌ری جڤا ئۆغلۆ دانوستاندنه‌كانی ئیمراڵی رۆژ به رۆژ زیاتر ئاشكرا ده‌بێت و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كاته‌ی كه هاكان فیدان سه‌رۆكی میت له ئیمراڵی له‌گه‌ڵ ئۆجئالان كۆ بووبووه‌وه، گرووپێكی میتیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌كه‌كه دیداری ئه‌نجام داوه.
ئۆجئالان ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ئۆتۆمی دیموكراتی گره‌نتی به ده‌وڵه‌ت داوه كه ئه‌و دوو داواكارییه‌یان نابێت، ته‌نیا وتوویه‌تی توركیا مه‌رجه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بۆ ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمییه‌كان جێبه‌جێ بكات و له ده‌ستووردا پێناسه‌ی هاووڵاتیبوون بگۆڕدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و زانیارییه‌یش ئاشكرا بووه كه له بری ئۆسڵۆ، ئه‌مجاره هه‌ولێر ده‌بێته شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان و به میوانداریی بارزانی ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر ئه‌و گره‌نتی پشتگیریكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی داوه.